هەواڵ
قەیرانێكی مەترسیدار سەرهەڵدەدات
بەهۆی ململانێی نێوان هەردوو بەرەی شیعە (سەدرو عامری)، مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانێكی سیاسی لەعیراق دەكرێت، كە پەناببرێتەبەر جوڵاندنی شەقام، سیاسەتمەدارێكی كوردیش رایدەگەیەنێت، "لەئەگەری بەردەوامبوونی ئەم دۆخە، حكومەتی نوێی عیراق هەڵدەوەشێتەوە".

د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كوردو پەرلەمانتاری خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاند، پەرتەوازەیی ئێستای نێو ماڵی شیعە و ململانێی توندی نێوان هەردوو بەرەی (بینا)ی هادی عامری و (ئیسڵاح)ی موقتەدا سەدر لەسەر بەشداریكردنیان لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، كارێكی زۆر خراپەو بۆ ئایندەی سیاسی عیراق مەترسیدارە.

وتیشی:" ئێستا بەرەی (بینا) پاڵپشتی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات و بەرەی (ئیسڵاح)یش دژی وەستاونەتەوەو رێگەیان نەدا دەنگ بە هەشت وەزارەتەكەی حكومەت بدرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە كە ململانێكان قۆڵتر بونەتەوە".

راشیگەیاند، ئەگەر ئەو ململانێیە درێژە بكێشێت، جگە لەوەی عادل عەبدولمەهدی ناچار دەبێت بە دەستلەكاركێشانەوەو هەڵوەشاندنەوەی كابینەكەی، هاوكات قەیرانێكی سیاسیی مەترسیدار روو لە عیراق دەكات، چونكە لەئێستاوە موقتەدا سەدر هەڕەشەی جوڵاندنی شەقام دەكات.

بەوتەی مەحمود عوسمان، سەرۆك وەزیرانی عیراق كارێكی هەڵە دەكات بە پێداگریكردنی لەسەر كاندیدكردنی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، بەڵام لەهەمان كاتدا توانای گۆڕینی نییە، چونكە فشاری زۆری لەسەرە.

لەبارەی دۆخی كوردیشەوە لە بەغدا، ئەو سیاسەتمەدارە ئاشكرایكرد، لەساڵی 2005ەوە هێندەی ئێستا نێوماڵی ناوخۆی كورد لە بەغدا بەو پەرتەوازەیی و خراپییە نەبووە، كە بەهۆی ململانێی لایەنەكانەوە، كورد پۆستێكی وەزارەتێكی لەدەستدا.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 5:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.