هەواڵ
داوای كەمكردنەوەی كرێی كارەبا دەكرێت
كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكانی سلێمانی، داوای كەمكردنەوەی ڕسومات و كرێی كارەبا دەكەن، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانیش دەڵێت: گرانكردنی نرخی كارەبای ئەو شوێنانە، پەیوەندی بەئێمەوە نییەو حكومەت خۆی نرخەكەی دیاریكردووە.

ئەمڕۆ 6ی 12ی 2018، كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكانی سلێمانی لەبارەی كێشەو گیروگرفتەكانیان بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان، كۆنفراسێكیان ئەنجامدا.

مەحمود تۆفیق، سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكانی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: دەمانەوێت لە ساڵی 2019دا پێداچوونەوە بەكێشەی ئاوو كارەباو ڕسومات و دەستەبەری كۆمەڵایەتی چێشتخانەو میونخانەكاندا بكرێت.

وتیشی: نرخێكی زۆر لەسەر كرێی كارەبای چێشتخانەو  میوانخانەكان دانراوە، بەسەدان شوێنمان هەیە تەنانەت توانای دابینكردنی پارەی كارەباشیان نییە، لەكاتێكدا لە زۆربەی وڵاتان، گەشتوگوزا جێگەی نەوتی گرتۆتەوە.

سەبارەت بە هۆكاری گرانبوونی نرخی كارەبای ئەو شوێنانەو ئەگەری كەمكردنەوەی نرخەكەی، سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: حكومەت بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆ ئەوەی بەشێك لەو تیچووەی دەدرێت بەكارەبا وەریبگرێتەوە، لەساڵی ساڵی 2017 كارەبای ئەو شوێنانەی گران كردووە، كە بۆ هەركیلۆوات تاوەرێك 130 دینارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكان گلییەیان هەیە لەگرانی كارەبا، هەرچەندە داواكارییەكیان پێشكەش بەئێمە نەكردووە، بەڵام گرانی كارەبا پەیوەندی بەئێمەوە نییەو حكومەت خۆی گرانی كردووە، بۆیە پێویستە داوا حكومەت بكەن.


SNN:

سۆران سەعید

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 6:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.