هەواڵ
هاتوچۆی هەولێر لەسەر بەشی ڤی ئایپی دێتە دەنگ.. لەهەموو پارێزگاكان دەكرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، دەنگۆی داخستنی بەشی (vip) لە فەرمانگەكەیان لەسەر بڕیارو ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی، رەتدەكاتەوەو وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكەش ڕایدەگەیەنێت: "بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیراوە، لەئەگەری سەركەوتنی پرۆسەكەش، ئەو بەشە لە هاتوچۆی پارێزگاكانی دیكەش دەكرێتەوە".

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، بە SNNی ڕاگەیاند: بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ، لەكۆتایی دەوامی ئەمڕۆ 6ی 12ی 2018 داوای لێكردین، بەشی (vip) بەشێوەیەكی كاتی ڕابگیرێت، تا ڕاوێژ لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان دەكات و ئامانجی سیستمەكە ڕووندەكەنەوە.

بەوتەی فازڵ حاجی، كردنەوەی ئەو بەشە، لێكدانەوەی هەڵەی بۆكراوەو بەمەبەست گەورەكراوە، وەزیری ناوخۆش بۆئەوەی رێگە نەدات ئەو بابەتە بۆ مەبەستی سیاسی بقۆزرێتەوە، كارەكانی ئەو بەشەی ڕاگرتووە".

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ڕەتیشیكردەوە، بەشەكە لەسەر بڕیارو ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی داخرابێت، وەك لەهەندێ كەناڵی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە، وتی:" لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆ راگیراوە، چونكە ئەوە بڕیاری حزبی نییە، تا مەسعود بارزانی دەریبكات، بەڵكو بڕیارێكی حكومییە".

سەبارەت بەدەستپێكردنەوەشی، فازڵ حاجی ئاشكرایكرد: دەستپێكردنەوەی بەشی (VIP) پەیوەستە بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ، بەڵام لەبەرئەوەی ڕاگرتنەكەی كاتییە، ئەگەری دەستپێكردنەوەو دەستپێنەكردنەوەشی هەیە.

سەبارەت بەجێبەجێكردنی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ تەنها لەهاتوچۆی هەولێر، ئاشكرایكرد: بەشێوەیەكی ئەزمونی بۆ هەموو شتێك سەرەتا لەپایتەخت جێبەجێدەكرێت، بەشی (VIP) دوای ئەوەی سەركەوتن بەدەستدەهێنێت دەبردرێتە شارەكانی ترو لەسەرجەم پارێزگاكان دەكرێتەوە.


SNN:

ئەركان جەبار

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 7:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.