هەواڵ
هەرێم پابەندی پشووە فەرمییەكانی عیراق دەكرێت
حكومەتی عیراق لەرێگەی یاسایەكەوە، هەرێمی كوردستان پابەندی پشووە فەرمییەكانی دەكات، پەرلەمانتارێكی كوردیش زانیاری لەوبارەیەوە ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: لەڕێگەی یاساكەوە سەرجەم پشووەكان لەسەرتاسەری عیراق یەكدەخرێن و تایبەتمەندیش بەپێكهاتەكان دەدرێت.

سەلیم شوشكەیی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی یاسا دەبێت زۆربەی بۆنە گشتییەكانی عیراق، هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوەو لە شارەكانی هەرێمیش هاوشێوەی عیراق بكرێتە پشووی فەرمی.

وتیشی: پرۆژەیاسای بۆنە گشتییەكان، كە لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوەو چاوەڕوانی پەسەندكردنی دەكرێت، بەشێوەیەك داڕێژراوە، بۆنە گشتگیرەكان دەكرێنە پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عیراق، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، پێكهاتەكانیش تایبەتمەندییان پێدەدرێت و هەر بۆنەیەك كە تایبەت بێت بەخۆیان، بۆیان دەكرێتە پشووی فەرمی و كەسانی سەر بەو پێكهاتەیە، لەو رۆژەدا دەوام ناكەن.

ورژواندنی ئەو پرۆژە یاسایە، لەكاتێكدایە حكومەتی عیراق بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆتایی هێنان بە گروپی تیرۆریستی داعش، رۆژی 10ی ئەم مانگەی كردە پشووی فەرمی، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە لەو رۆژەدا دەوام ئاساییەو ناكرێتە پشوو.

سەلیم شوشكەیی ئاشكراشیكرد، بەپێی پرۆژەیاساكە، 30 رۆژ دەكرێنە پشووی فەرمی، وتیشی: لەگەڵ دەستبەكاربوونی تەواوەتی پەرلەمان، كار لەسەر پرۆژەكە دەكەینەوەو پەسەندیشی دەكەین.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 8:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.