دوا زانیاری له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وت و پێدانی موچه‌ی دوو مانگی ئه‌مساڵ
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم چاوه‌ڕێی دوا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كات له‌باره‌ی چاره‌نووسی سێ موچه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌شی كه دراون بهSNN، حكومه‌تی هه‌رێمیش چاوه‌ڕێی دوا وه‌ڵامی به‌غدا ده‌كات بۆ ناردنی 317 ملیار دیناری سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، كه تائێستا ره‌وانه‌ی نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی دوو مانگ دابه‌شبكات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دراون بهSNN، تائێستا له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی چاره‌نووسی موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11، 12)ی ئه‌مساڵ نه‌دراوه‌و چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ موچه‌یه پاشه‌كه‌وت بكرێت یاخود له‌ساڵی 2019دا به‌رده‌وامی به دابه‌شكردنی بدرێت.
ئه‌وه‌ش زانراوه، ((له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی چاوه‌ڕێی دوا وه‌ڵامی حكومه‌تی عیراق ده‌كات له‌باره‌ی ناردنی بڕی 317 ملیار دیناری هه‌رسێ مانگی (1 و 2 و 3)ی ئه‌مساڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه بكرێت كه نزیكه‌ی تریلیۆنێك دینار ده‌بێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ پاره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم، موچه‌ی دوو مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت)).
له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، لهزانیارییهكاندا هاتووه: هه‌رچه‌نده له‌ڕه‌شنووسی بودجه‌ی 2019ی هه‌رێمدا ئاماژه به موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران كراوه، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت ته‌نها لای حكومه‌تی هه‌رێمه نه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی، حكومه‌تی هه‌رێمیش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی دوابڕیار له‌و باره‌یه‌وه بدات.
SNN:ئه‌ركان جه‌بار
2 مانگ پێشتر - Dec 6 2018 10:02PM
|