هەواڵ
داوای لیستی موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت
گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم داوای لیستی موچه‌ی هه‌ردوو مانگه‌كانی 11و 12ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، SNNیش هۆكاری داواكردنی ئه‌و لیستانه‌ ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارانه‌ی له‌گه‌نجینه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ دراون به‌SNN، داوا له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان كراوه‌ به‌زوترینكات لیستی موچه‌ی هه‌ردوو مانگی (11و 12) ئه‌مساڵ ئاماده‌بكه‌ن و به‌زویی ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كانی بكه‌ن.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتوه‌ ((له‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریدا به‌رده‌وامی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌رسێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ساڵی داهاتوو بدرێت، بۆیه‌ ئێستا داوا له‌هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌یه‌ك كراوه‌ لیستی هه‌ردوو مانگی 11و 12 ئاماده‌بكه‌ن و به‌په‌له‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كانی بكه‌ن)).

ئه‌وه‌شزانراوه‌، پێشتر لیستی موچه‌ی مانگی (10) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كرابون.

له‌باره‌ی هۆكاری داواكردنی لیستی موچه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌، ئه‌وه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت لیستی موچه‌ی هه‌ر 12 مانگی فه‌رمانبه‌ران له‌حیساباتی كۆتایی ساڵدا ئاماژه‌ی پێبكرێت و وه‌كو داتا داخڵ بكرێت و دواتر ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت.

هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردراوه‌ موچه‌ی هه‌رسێ مانگی (10، 11و 12)ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت نه‌كرێت و له‌ساڵی 2019دا به‌رده‌وامی به‌دابه‌شكردنی بدرێت.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  3 مانگ پێشتر - Dec 16 2018 2:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.