هەواڵ
پارتی مژدەکە رادەگەیەنێت .. وەزیری دارایی چارەسەری دەکات
پارتی دیموکرات، مژدەی رەوانەکردنی سێ موچە نەدراوەکەی ھەرێم لەلایەن بەغداوە دەدات و  پەرلەمانتارێکی ئەو حزبەش لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: بەدڵنیاییەوە موچەی فەرمانبەران لەئەجێندای دارایی عیراقدایەو بەزووترین کات چارەسەری دەکات.

مەیادە نەجار، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی راگەیاند: فەرمانبەرانی ھەرێم مافی خۆیانە کە لەبەغداوە موچەکەیان بۆ رەوانە بکرێت، چونکە ئەوە خێر نییەو دەبێت بەزووترین کات ئەو مافە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم بگەڕێندرێتەوە.

وتیشی: "د.فوئاد حسێن کە وەزیری دارایی عیراقە لەپشکی پارتی، بەدڵنیاییەوە ھەموو ھەوڵێکی خۆی دەدات بۆئەوەی مافەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم بگەڕێنێتەوە".

راشیگەیاند: ئێستا سەرکردەکانی عیراق سەرقاڵی تەواوکردنی کابینەی وەزاری حکومەتەکەی د.عادل عەبدولمەھدین، چونکە تائێستا پێنج وەزارەت ماوە دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەئەجێندی د.فوئاد حسێندایەو بەزووترین کات چارەسەری دەکات.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Dec 19 2018 8:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.