هەواڵ
له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ زانیاری نوێ‌ له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ سێ‌ مانگی‌ 2018 ئاشكراكرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌شێوه‌یه‌كی حسابی موچه‌ی هه‌رسێ مانگی (10، 11، 12)ی ساڵی 2018ی پاشه‌كه‌وت كرد، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ركاتێك موچه‌ی مانگی (10) له‌مانگی 1ی ساڵی داهاتوو دابه‌شكرا، ئه‌وكاته‌ له‌تۆماری پاشه‌كه‌وت ده‌سڕێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌ی ژمێریاری، هه‌رسێ موچه‌ی مانگی (10، 11، 12)ی پاشه‌كه‌وت كردووه‌، چونكه‌ له‌ساڵی 2018 نه‌دراوه‌، بۆیه‌ له‌تۆماری حسابات وه‌ك شایسته‌ی موچه‌ی نه‌دراوی فه‌رمانبه‌ران تۆماركراوه‌.

هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، "ئه‌گه‌ر له‌مانگی (1)ی ساڵی 2019دا موچه‌ی مانگی (10)ی ئه‌مساڵ دابه‌شكرا، موچه‌كه‌ له‌تۆماری موچه‌ی نه‌دراوی ساڵی 2018 ده‌سڕێته‌وه‌، هه‌مان رێكاریش بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی (11 و 12) په‌یڕه‌و ده‌كرێت".

پێشتریش، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو: له‌سه‌ر بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11، 12) پاشه‌كه‌وت ناكرێت، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی دارایی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابه‌شكردنی موچه‌ هه‌ر 30ی رۆژجارێك.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  6 مانگ پێشتر - Dec 23 2018 10:20AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.