هەواڵ
دوو موچه‌ی تری فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت
تائێستا ره‌زامه‌ندییه‌ زاره‌كییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆناردنی پاره‌ی سێ مانگی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌بووه‌ به‌بڕیاری ره‌سمی و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌شی كه‌ دراون به‌SNN، له‌ ئه‌گه‌ری ناردنی پاره‌كه‌ به‌ یه‌ك گوژمه‌ یان به‌ سێ وه‌جبه‌، ئه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌داهاتی نه‌وت و ناوخۆ ته‌نها دوو موچه‌ی لێ دابه‌شبكرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌SNN دراون، بۆ هه‌ر مانگێكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وه‌زاره‌تی دارایی پێویستی به‌ بڕی 725ملیار دینار هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق بڕی 951 ملیار دیناری هه‌رسێ مانگی(1 و 2 و 3)ی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات كه‌ به‌زاره‌كی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌، ئه‌وه‌ ده‌توانرێت به‌ئاسانی موچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات و له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی نه‌وت و ناوخۆش، موچه‌یه‌كی دیكه‌ دابه‌ش بكرێت.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌:((به‌وپێیه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌توانێت دوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له‌مانگی یه‌ك بینرێت، ئه‌وه‌ ده‌توانرێت موچه‌یه‌كی دیكه‌ له‌و مانگه‌ بدرێت)).

ئه‌وه‌ش زانراوه‌،"تائێستا دیارنییه‌ حكومه‌تی عیراق 317 ملیار دیناری ئه‌و سێ مانگه‌ به‌ یه‌ك گوژمه‌ ده‌نێرێت یان به‌ سێ مانگ له‌گه‌ڵ 317 ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ی ده‌كات".

بۆزانینی دواین بڕیاری حكومه‌تی عیراق له‌باره‌ی ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌، SNN چه‌ندجارێكی په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌درانه‌وه‌.



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  6 مانگ پێشتر - Dec 27 2018 10:16AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.