هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی كاتی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند .. له‌باره‌ی‌ موچه‌وه‌یه‌
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێم كاتی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌كانی راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌شده‌خرێته‌ڕوو ڕاگرتنی خه‌رجیه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ئه‌مساڵ نابێت و موچه‌ دواناكه‌وێت، به‌ڵكو له‌5ی 1ی 2019 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ئه‌مساڵ ده‌كرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌SNNدراون، وه‌زاره‌ت له‌ 16ی 12ی 2018ی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌ڕاگرتنی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ خه‌رجیه‌كانی، جگه‌له‌و خه‌رجیانه‌ی‌ پێویستن ڕانه‌گیرێت به‌تایبه‌ت بابه‌تی‌ پێدانی‌ موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌رجه‌م بانكه‌كان له‌31ی 12ی 2018 به‌ڕووی‌ هاوڵاتیاندا دابخرێن و سه‌رجه‌م كاری‌ ژمێره‌ی‌ خۆیان ئه‌نجامبده‌ن و دواتر له‌2ی 1ی2019 پاره‌ی‌ تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی بۆ خه‌رجی و پێداویستییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌زانیارییه‌كانی‌ SNNدا دڵنیایی به‌موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمدراوه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ موچه‌نابێت، به‌ڵكو له‌5ی1ی2019ه‌وه‌ ده‌ستده‌كرێته‌وه‌ به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ساڵی 2018، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ پێویسته‌ بۆ موچه‌ ره‌وانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ بكات.


SNN:

سامان به‌ختیار

 3 هەفتە پێشتر - Dec 28 2018 3:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.