هەواڵ
حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیار له‌پشوه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ ده‌دات
حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیار له‌پشوه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێ‌ ده‌دات و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ زانیاری‌ له‌ڕێگه‌ی‌ SNNوه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

سوپای عیراق هێزێكی نیزامی كۆماری عیراقه‌و مێژوی‌ پێكهێنانی‌ بۆ 6ی‌ 1ی‌ ساڵی‌ 1921 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیاداو له‌سه‌رده‌می حكومی پاشایه‌تی دامه‌زرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی‌ عیراق بڕیاریداوه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ وڵاتدا بكرێته‌ پشوی‌ فه‌رمیی.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌رچی‌ عیراق ئه‌و بڕیاره‌ی‌ داوه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن، له‌هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ ڕه‌سمیی حكومه‌تی‌ هه‌رێم پشوو نییه‌".

وتیشی‌:"سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی‌ 1ی‌ 2019 له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ ڕه‌سمیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌وامی‌ ئاسایی فه‌رمانبه‌رانه‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم چیتر ساڵڕۆژی‌ دامه‌زراندنی‌ سوپای‌ عیراق ناكاته‌ پشوی‌ ڕه‌سمیی".

ساڵی‌ 2017 ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، پڕۆژه‌یاسایه‌كیان ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پشوی ڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای عیراق كه‌ 6ی‌ 1ی‌ هه‌موو ساڵێك ده‌كات.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  5 مانگ پێشتر - Jan 5 2019 11:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.