هەواڵ
وه‌زیری‌ دارایی مژده‌یه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت.."گه‌شبینانه‌یه‌"
وه‌زیری‌ دارایی هه‌رێم په‌یامێك له‌باره‌ی‌ ڕه‌وشی داراییه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕه‌وشه‌كه‌ به‌به‌راورد به‌ساڵانی شه‌ڕی داعش و نه‌ناردنی بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ره‌و پێشترچوه‌، مژده‌ی‌ ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌موو پێشبینیه‌كانیش بۆ حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم له‌ڕوی ئابوریه‌وه‌ گه‌شبینانه‌یه‌".

ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "ڕه‌وشی دارایی به‌به‌راورد به‌ساڵانی شه‌ری داعش و نه‌ناردنی بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ره‌و پێشتر چوه‌و هه‌موو پێشبینیه‌كانیش بۆ حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم له‌ڕوی ئابوریه‌وه‌ گه‌شبینانه‌یه‌".

ده‌شڵێت:"هیوادارم هه‌ردوو هێزی سیاسی، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌زوترینكات ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی (نۆ)، چونكه‌ پشكی شێری به‌رپرسیارێتیان به‌رده‌كه‌وێ پاشان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هێزه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ كه‌ ده‌بێت كاربكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی".

جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "هاوكات به‌چاكبونی دۆخی دارایی پاداشتی هاونیشتمانیانی هه‌رێم بده‌نه‌وه‌ كه‌ دوای شه‌ڕی داعش و هاتنی ئاواره‌و بڕینی بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئارامیان گرت به‌رامبه‌ر قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وتی موچه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 هەفتە پێشتر - Jan 6 2019 10:14AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.