هەواڵ
دوا مەرجی بەغدا بۆ ناردنی سێ موچەكەی هەرێم راگەیەنرا
فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران، دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ موچەی سێ مانگی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشكرادەكات و پەرلەمانتارێكی ئەو فراكسیۆنەكەش، رایدەگەیەنێت: حكومەتی عیراق بە مەرجی پەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵ، ئامادەیە پارەكە بنێرێت.

د.بەختیار شاوەیس، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: پێشتر بڕیاربوو لەساڵی نوێوە ئەو پارەیەی تایبەت بوو بە موچەی سێ مانگی یەكەمی 2018 لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێك نەنراوە.

وتیشی: مەرجی بەغدا بۆ ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان، دەنگدانە بە پرۆژە یاسای بودجەی 2019 لەلایەن پەرلەمان و نوێنەرانی كوردەوە، بەشێوەیەك كە ئەگەر دەنگ بدرێت بە پرۆژە یاساكە، ئەوا  ئەو بڕە پارەیەی تایبەتە بە ناردنی موچەی ئەو سێ مانگە، بۆ هەرێم لە بەغداوە رەوانە دەكرێت.


SNN:

سامان بەختیار

  5 مانگ پێشتر - Jan 6 2019 3:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.