هەواڵ
ئه‌مشه‌و له‌م ناوچانه‌ به‌فر ده‌بارێت.....كه‌شناسی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رماو بارسته‌ هه‌واییه‌كی‌ سارد، كه‌ رووی له‌ناوچه‌كه‌ كردووه‌، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ شاخه‌وایی سنوری‌ پارێزگاكه‌ به‌فر ببارێت.

ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ی‌ ده‌ریاری ناوه‌ڕاست، كه‌ رووی له‌ ولاَتی‌ توركیا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ كردووه‌، پله‌كانی‌ گه‌رما رووی له‌نزمبوونه‌وه‌ كردووه‌و به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆوه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی‌ سارد رووی له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردووه‌و پله‌كانی‌ گه‌رما نزمبوونه‌وه‌ی‌ تۆماركردووه‌ .

رونیشیكرده‌وه‌، به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و بارسته‌ هه‌وا سارده‌وه‌، پێشبینی ده‌كرێت له‌ئه‌مشه‌وه‌وه‌ شه‌پۆلێكی‌ به‌فربارین روو له‌ناوچه‌ شاخه‌واییه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكات، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ شاخه‌واییه‌كانی‌ سنوری‌ پێنجوێن و شارباژێرو زنجیره‌ چیاكانی‌ پشده‌رو قه‌ندیل.

به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بارانبارین به‌شێوه‌ی‌ پچڕ پچڕ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینییه‌كانی‌ كه‌شوهه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌لاَم ناو سه‌نته‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌فربارین نایگرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ته‌نها ناوچه‌ شاخه‌واییه‌كانه‌ و پله‌كانی‌ گه‌رماش روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كات.



SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Jan 6 2019 9:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.