هەواڵ
موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت
بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌فته‌رچه‌كه‌وه‌ موچه‌ی به‌شێك له‌ئه‌فسه‌رو كارمه‌نده‌كانی دابه‌شده‌كات و به‌پرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت"300 موچه‌خۆرمان به‌و سیستمه‌ نوێیه‌ موچه‌ی مانگی 10 وه‌رده‌گرن"، به‌پێی زانیارییه‌كانی SNNیش، موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شده‌كرێت.

عه‌مید حسێن حه‌سه‌ن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌SNNی راگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مجار دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 كه‌س ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ده‌فته‌رچه‌كه‌وه‌ ده‌بێت.

وتیشی:"تائێستا رێكاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و ده‌فته‌رچه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌واو نه‌كراون و له‌گه‌ڵ ده‌ركرنی، به‌شی ژمێریاری به‌و رێگه‌یه‌و له‌ بانكی مناره‌ی شاری هه‌ولێر موچه‌ وه‌رده‌گرن".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی وه‌رگرتنی موچه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌فته‌رچه‌كی بانكییه‌وه‌، دابه‌شكردنی موچه‌ی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت به‌وجۆره‌ ده‌بێت.

راشیگه‌یاند، یه‌كێك له‌ سوده‌كانی ده‌فته‌رچه‌ك بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت موچه‌خۆره‌كه‌ خۆی له‌بانك ئاماده‌ بێت.

هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ دراون به‌SNN، به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ده‌فته‌ری چه‌كی ئه‌و 300 ئه‌فسه‌رو كارمه‌نده‌وه‌، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10یان ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 2 هەفتە پێشتر - Jan 7 2019 11:48AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.