هەواڵ
لەگەڵ موچەی ئەم مانگەدا، جیاوازی موچەو دەرماڵەی چوارساڵ خەرجدەکرێت
لیستی دووەمی جیاوازی موچەی چوار ساڵی مامۆستایان و فەرمانبەران لەگەڵ موچەی مانگی(١٠) خەرجدەکرێت، بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: مانگانە لەیەک ملیۆن دینار زیاتر بۆ موچەخۆران خەرج ناکرێت.

شێرکۆ سەعید بەرێوەبەری ژمێریاری لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: ئەو مامۆستایانەی لەگەڵ موچەی مانگی ٩ی ٢٠١٨ جیاوازی موچەیان بۆ خەرجنەکراوە، لەگەڵ موچەی مانگی ١٠ی ئەمساڵیشدا جیاوازی موچەکەیان بۆ خەرج کراوە، کە لە٨ی ١ی٢٠١٩ەوە موچەی ئەو مانگەی وەزارەتی پەروەردە خەرج کراوە.

راشیگەیاند:"خەرجکردنی پارەکە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران مانگانە بە لیستی جیاواز لەگەڵ موچەدا خەرجدەکرێت، جگەلەوەش مانگانە لەیەک ملیۆن دینار زیاتر خەرجناکرێت  و ئەگەر پارەی تەرخانکراوەکەش بۆ موچەخۆران لە ١٠ ملیۆن دینار زیاتر بوو، ئەوا رەزامەندی وەزارەتی دارایی دەوێت".

ئاشکراشیکرد، ئەگەر خەرجکردنی جیاوازی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەگەڵ موچەی مانگی (١٠) تەواو نەبوو، لەگەڵ مانگەکانی دواتردا جیاوازی موچەکە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران مانگانە بەلیستێکی جیاوازو لەگەڵ موچەکەدا خەرجدەکرێت.

لەلایەن خۆشییەوە، ئامانج سلێمان لێپرسراوی ژمێریاری موچە لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژھەڵاتی سلێمانی بەSNNی راگەیاند:بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی کە جیاوازی موچەی ساڵەکانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧)یان ھەیە، نابێت بڕی ئەو پارەیە بۆیان خەرجدەکرێت لەیەک ملیۆن دینار زیاتر بێت، بەڵام ئەو مامۆستایانەی ئەو حاڵەتەیان ھەیە، بەشێکی پارەکەیان لەگەڵ لیستی موچەی مانگی (٩)بۆ خەرجکراوەو بەشەکەی دیکەشی لەگەڵ موچەی مانگەکانی دیکە بۆیان خەرجدەکرێت.


SNN:

شاهۆ خواڕەحم

 2 هەفتە پێشتر - Jan 9 2019 3:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.