هەواڵ
بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌وه‌ ده‌رده‌چێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌رده‌كات، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:ئه‌و شۆفێرانه‌ی به‌سیستمی كۆن مۆڵه‌تیان ده‌رهێناوه‌، پێویسته‌ له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یاندا دوو وانه‌ی تیۆری بخوێنن.

رائیدی كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی به‌SNNی راگه‌یاند:ئه‌و شۆفێرانه‌ی به‌سیستمی كۆنی مۆڵه‌تی شۆفێرییان ده‌ركردووه‌ واته‌ له‌پێش ساڵی 2005، بڕیاردراوه‌ له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌كه‌یاندا دوو وانه‌ی هاتوچۆیی بخوێنن.

وتیشی:"وانه‌كان تیۆرین و له‌لایه‌ن مامۆستایانی نوسینگه‌كانی شۆفێرییه‌وه‌ له‌ناو باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ده‌وترێنه‌وه‌ له‌سه‌عات (11)ی پێشنیوه‌ڕۆ، دوای خوێندنی ئه‌و دوو وانه‌یه‌ مۆڵه‌ته‌كانیان نوێده‌كرێته‌وه‌".

راشیگه‌یاند: خوێندنی ئه‌و دوو وانه‌یه‌ به‌بێ‌ به‌رامبه‌ره‌‌و له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی هاتوچۆی سلێمانی ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  2 مانگ پێشتر - Jan 10 2019 1:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.