هەواڵ
یەكێتی ئەم كارە لە كەركوك دەكات
یەكێتی لەدوای هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك، لە بەغداوە هەوڵەكانی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە چڕدەكاتەوە، بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، لەسەر داوای ئێمە، بەغدا بڕیاریداوە دۆسێی ئەمنی كەركوك رادەستی پۆلیس بكاتەوەو هێزەكانی تریش بۆ دەرەوەی شار بگوازرێنەوە.

عاسی عەلی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لەكەركوك، بەSNNی راگەیاند، بەهەوڵی یەكێتی، حكومەتی عیراق بڕیاریداوە بەرپرسیارێتی ئەمنی ناو شاری كەركوك، لە وەزارەتی بەرگرییەوە رادەستی وەزارەتی ناوخۆ بكرێتەوە، بەشێوەیەك وەكو پێشتر پۆلیس ئەو ئەركە بگرێتە ئەستۆ.

وتیشی: "تائێستا ئەو بڕیارەی بەغدا نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی، پێشبینی دەكرێت لە دوای هاتنی هێزەكانی سوپای ئەمریكا بۆ بنكەی سەربازیی (كەی وەن)، هێزێكی هاوبەش لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگە بەسەرپەرشتی ئەمریكیەكان پێكبهێنرێت، بۆ پارستنی سنووری دەرەوەی كەركوك.


SNN:

ئەركان جەبار

  2 مانگ پێشتر - Jan 10 2019 11:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.