هەواڵ
روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌یه‌كی 500 هه‌زار دیناری ده‌درێت
پاسه‌وانی سنوور له‌هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌باره‌ی جیاوازی موچه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌عیراق و هه‌رێم، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ جۆره‌ ده‌رماڵه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ له‌ عیراق خه‌رج بكرێت و ئێمه‌ نه‌گرێته‌وه‌"، له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی 500 هه‌زار دیناره‌كه‌ش دێته‌ده‌نگ.

عه‌مید فه‌خره‌دین عه‌بدوڵڵا، فه‌رمانده‌ی لیوای (3)ی پاسه‌وانی سنوور له‌سلێمانی، به‌SNNی راگه‌یاند، هیچ جۆره‌ ده‌رماڵه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ پاسه‌وانی سنوور له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق خه‌رج بكرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته‌وه‌و هه‌موو ده‌رماڵه‌كان به‌بێ جیاوازی خه‌رج ده‌كرێن.

له‌باره‌ی خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌یه‌ك به‌ بڕی 500 هه‌زار دینار بۆ پاسه‌وانی سنوور له‌ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق و خه‌رجنه‌كردنی له‌هه‌رێم، ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ی پاسه‌وانی سنوور وتی: "پێشتر له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و هێزانه‌ی پاسه‌وانی سنوور خه‌رج ده‌كرا، كه‌ به‌شداربوون له‌ شه‌ڕه‌كانداو بڕه‌كه‌ی 500 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كه‌، ده‌رماڵه‌كه‌ نه‌ما".

وتیشی: "پاسه‌وانی سنوور سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقه‌و هه‌موو رێوشوێنه‌ دارایی و سه‌ربازییه‌كانمان له‌ به‌غداوه‌ ئارسته‌ ده‌كرێت".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  2 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 8:42AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.