هەواڵ
پارتی وه‌ڵامی گۆڕان ده‌داته‌وه‌ .. رێككه‌وتنه‌كه‌ ئاشكراده‌كرێت
پارتی دیموكرات له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌، وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ده‌داته‌وه‌و  ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه‌ش له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت: كار ده‌كه‌ین بۆ راده‌ستكردنی بڕه‌ نه‌وتی دیاریكراو له‌به‌رامبه‌ر ناردنی 522 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان.

چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له‌به‌غداو هه‌رێم، زانیاری ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌رێم نیازی نییه‌ نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات، له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌رێم رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی ده‌بێته‌وه‌و پاشه‌كه‌وتی موچه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌، مه‌یاده‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی راگه‌یاند: نازانین په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ئه‌و زانیارییه‌یان له‌كوێوه‌ هێناوه‌، چونكه‌ تائێستا گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕگه‌و ماده‌كانی بودجه‌ی 2019ی عیراق به‌رده‌وامه‌و په‌سه‌ند نه‌كراوه‌، تاوه‌كو بزانین هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت یان نا.

وتیشی: "تائێستا رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌، كه‌ عیراق مانگانه‌  454 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێم رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات".

راشیگه‌یاند: كاتی خۆی كه‌ هه‌رێم بڕیاریداوه‌ نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ بفرۆشێت، بۆئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌قه‌یران رزگارمان بێت، نه‌ك قه‌یران دروست بكه‌ین، چونكه‌ فرشتنی نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ پاش بڕینی بوجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوو له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پارتی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ راده‌ستی به‌غدا بكات و له‌ به‌رامبه‌ریشدا بڕه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكرێت، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ هه‌رێم له‌بوژاندنه‌وه‌یه‌كی ئابووریدا ده‌بێت.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 8:54AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.