هەواڵ
پارتی مه‌رجێكی نوێ داده‌نێت
له‌دوای هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌، پارتی مه‌رجێكی نوێ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاره‌كه‌ داده‌نێت، به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش ئاشكرایده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌ڕ دروست نه‌بێت ناچنه‌وه‌ كه‌ركوك، راشیده‌گه‌یه‌نێت: ده‌مانه‌وێت پارێزگارێكی ده‌سه‌ڵاتداری كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێت".

دیاری حسێن، جێگری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌كه‌ركوك، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئاڵای كوردستانیش له‌ كه‌ركوك هه‌ڵبكرێت، به‌ڵام ئێمه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌ تاوه‌كو هێزی سه‌ربازی تێدا بمێنێت و پارێزگارێكی كورد دانه‌نرێت، چونكه‌ ئاڵا دوباره‌ داده‌گرنه‌وه‌و ده‌بێت شه‌ڕبكه‌ینه‌وه‌، ئێستاش بۆیه‌ ناچینه‌ كه‌ركوك بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕ دروست نه‌بێت.

وتیشی: "به‌پێی ده‌ستور له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ هه‌یه‌، ده‌بێت له‌كه‌ركوك ئاڵای عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێن و سوكایه‌تی به‌ئاڵا بكه‌ن قبوڵی ناكه‌ین".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، حزبه‌كه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك تا ئاڵای پێ دابگرن و ئاشكراشیكرد: مه‌رجمان ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت هێزی سه‌ربازیش بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌، دۆسیه‌ی ئه‌منیش بدرێته‌وه‌ ده‌ست پێكهاته‌كان، پارێزگارێكی كورد دابنرێت و ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌بێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 9:57AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.