هەواڵ
پرۆژه‌ی شاری رۆشنبیری له‌ سلێمانی ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌
مانگێكی تر پرۆژه‌ی شاری رۆشنبیری له‌ سلێمانی ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش، بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌كه‌ به‌پێی پیویستی خه‌رج ده‌كرێت.

فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ SNNی راگه‌یاند: هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی كارگێڕی بۆ گواستنه‌وه‌ی موڵكداریی شوێنی كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ته‌واو بووه‌و ئێستا ئه‌و شوێنه‌ بۆته‌ موڵكی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان.

وتیشی: شوێنه‌كه‌ وه‌كو پێشتر بڕیاری لێدراوه‌، ده‌كرێت به‌ شارێكی رۆشنبیری و بڕی پاره‌كه‌ی ئاڵوگۆڕی پێكراوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌، بودجه‌كه‌شی نزیكه‌ی ٥٠٠ ملیۆن دیناره‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری بۆی دابینكراوه‌و به‌پێی پێویستی خه‌رج ده‌كرێت.

له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌ش، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وتی: كه‌متر له‌ مانگێكی تر ده‌ستده‌كرێت به‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانراوه‌.


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 10:21AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.