هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی ده‌ركرد
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بودجه‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نداوی سماقولی ته‌رخان ده‌كات، قائیمقامی قه‌زای كۆیه‌ش ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، له‌هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ڕێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌نداوه‌كه‌.

تارق حه‌یده‌ری، قائیمقامی قه‌زای كۆیه‌ به‌وه‌كاله‌ت، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو به‌نداوی سماقولی گیرایه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی چیتر گلدانه‌وه‌ی ئاو له‌و به‌نداوه‌ دواناكه‌وێت و زیانی زیاتری به‌رنه‌كه‌وێت، ئه‌مساڵیش هه‌وڵێكی زۆرمانداو نزیكه‌ی ملیارێك و 300 ملیۆن دینار به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كۆمپانیای جێبه‌جێكار ته‌رخانكرا.

وتیشی:" به‌هۆی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واوه‌، جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نداوه‌كه‌، بۆ سێ مانگ دواده‌كه‌وێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ به‌شێك له‌ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی سماقولی ماوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، سه‌رقاڵین بۆئه‌وه‌ی پاره‌ بۆ ئه‌و رێگه‌یه‌ ته‌رخانبكرێت و گرفته‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 10:59AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.