هەواڵ
پارتی واده‌ی لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ ئاشكراده‌كات
پارتی واده‌ی لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكراده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر موچه‌ جێگیر بكرێت، حكومه‌ت ده‌توانێت به‌بڕیارێك پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵبگرێت.

رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌رد له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ SNNی راگه‌یاند: دوو رێگا هه‌یه‌ بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، یه‌كه‌میان له‌ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، كه‌ حكومه‌ت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه‌، چونكه‌ به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وتیشی: "رێگه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دۆخی دارایی حكومه‌ت باش بێت، له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و توانایه‌ی نییه‌ بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بدات، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ جێگیر بكرێت، پێموایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وكاته‌ ده‌توانێت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی به‌بڕیارێك نه‌هێڵێت".

راشیگه‌یاند: راسته‌ حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم كاربه‌ڕێكه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخی دارایی هه‌رێم باش بێت، ده‌توانێت بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بدات، چونكه‌ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ ناچێته‌ چوارچێوه‌ی بڕیاره‌ سیادییه‌كانه‌وه‌.


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 11:20AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.