هەواڵ
تورکیا ھێزێکی گەورە رەوانەی ھەرێم دەکات
سوپای تورکیا ھێزێکی گەورە بەچەکی قورسەوە بەرەو خاکی ھەرێم جوڵە پێدەکات و بەپێی زانیارییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو ھێزە بە تانک و زرێپۆشەوە گەیشتنە ناوچەی شیلادزێ.

فەرەج ڕێکانی، بەرپرسی کۆمیتەی شیلادزێی یەکێتی، بە SNNی راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ 11ی کانوونی دووەمی 2019، ھێزێکی گەورەی سوپای تورکیا بەچەکی قورسەوە بەرەو خاکی ھەرێم جوڵەیان پێکراوە و بەناو ناحییەی شیلادزێ دا تێپەڕبوون.

وتیشی: هاتنی ئەو هێزە بەچەکی قورسەوە ترس و دڵەراوکێی لای خەڵکی سنورەکە دروست کردووە و هێزەکەش لەسنوری سەربازگەی (سیرییە)ی سەر بەناوچەی رێکان جێگیرکراون.

دەشڵێت: "ئەو هێز و ئۆتۆمبێلە سەربازیانەی تورکیا لەڕێگەی زاخۆوە داخڵی ھەرێمی کوردستان کراون".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 1:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.