هەواڵ
یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدی پۆسته‌ حكومییه‌كان دێته‌ده‌نگ
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندید بۆ پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت هه‌بێت، سه‌ركردایه‌تییه‌كی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی كێشه‌ی ناوخۆیی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی حكومه‌ت و هه‌رێم هه‌یه‌".

نه‌سروڵڵا سورچی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند، تائێستا له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، له‌گه‌ڵ پارتی رێكنه‌كه‌وتوین تا داوامان لێبكرێت كاندید بۆ پۆسته‌كان ئاماده‌ بكه‌ین و ئێمه‌ش بۆمان نه‌كرابێت.

وتیشی: " هه‌ركاتێك زانیمان پۆسته‌كانمان چییه‌، ئه‌وكات له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ناوی كاندیدانمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائێستا وه‌كو یه‌كێتی نازانین چ پۆستێك وه‌رده‌گرین، چونكه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر شێوازی حكومه‌ت رێكنه‌كه‌وتوین".

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی، حزبه‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی له‌دیاریكردنی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ پارتییه‌ كه‌ له‌ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 2:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.