هەواڵ
پۆسته‌كانی چوار وه‌زاره‌ت له‌نێوان لایه‌نه‌كان دابه‌شده‌كرێت
لایه‌نه‌كانی هه‌رێم له‌دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، پۆسته‌كانی چوار وه‌زاره‌تیش له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شده‌كه‌ن، به‌رپرسێكی گۆڕانیش زانیاری له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌گفتوگۆكانی‌ نێوان لایه‌نه‌كان، بڕیار له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانیش ده‌درێت.

نه‌سره‌دین مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: وه‌ره‌قه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، سه‌رجه‌م پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی تێدایه‌، هه‌ر حزبێك كه‌ به‌شداربێت له‌حكومه‌ت، داوای ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ئه‌و ئیستحقاقه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی یان وه‌زاره‌ته‌كان، به‌ڵكو به‌شێكیان پشكیان له‌پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌و ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و بریكاره‌كان به‌رده‌كه‌وێت.

وتیشی:" له‌كۆبونه‌وه‌كاندا بڕیار له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و سه‌رجه‌م پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی تر ده‌درێت، دواتریش له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هه‌ر حزب و لایه‌نێك كه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداری بكات له‌حكومه‌ت، كۆمه‌ڵێك پۆست به‌ئیستحقاقی خۆی ده‌زانێت و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌یخاته‌ڕوو، به‌پێی دانوستان و ڕێكه‌وتنی سیاسیش، دابه‌شده‌كرێن.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 2:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.