هەواڵ
دارایی عیراق: موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زیادكراوه‌و ناردنی به‌رده‌وام ده‌بێت
لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق په‌یامێكی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ به‌موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت"بڕینی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ هێڵی سوره‌"، مژده‌ی ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت، بڕی 317 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ زیاتر له‌ 455 ملیار دینار زیاد كراوه‌، په‌یامێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له‌باره‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات.

سوهام عوقێلی په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند: پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ بڕی 317 ملیار دیناره‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 455 ملیار دینار زیادكراوه‌، هه‌روه‌ها بودجه‌یه‌كیش بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌ بودجه‌ی هێزه‌ وشكانیه‌كانی عیراق دیاریكراوه‌.
له‌باره‌ی زیادكردنی بڕگه‌ی (ج) له‌مادده‌ی 10ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق كه‌ تایبه‌ت به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێمیش پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی وتی:"هه‌رچه‌نده‌ ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی بودجه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پابه‌ندیش نه‌بێت ئه‌وه‌ رێوشوێنی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
روونكردنه‌وه‌ی زیاتری داو وتی"موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هێڵی سوره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابڕدرێت، ئێستاش گفتوگۆی گه‌رم هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ نابێت قسه‌ له‌سه‌ر بڕینی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بكرێت كه‌ تایبه‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
سوهام عوقێلی ئه‌وه‌شی وت:"رۆژی‌ 9ی 1ی 2019، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی لیژنه‌ی دارایی كردو جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ نابێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ببڕدرێت".
ئاشكراشیكرد، له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به‌یاسای بودجه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌شایسته‌كانی تر بێبه‌ش ده‌بن، به‌ڵام بودجه‌ی تایبه‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابڕدرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  5 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 3:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.