هەواڵ
شیعه‌ وه‌ڵامێكی‌ توندی‌ پارتی‌ ده‌داته‌وه‌.."حه‌شد باره‌گای‌ ئێوه‌ی‌ داگیرنه‌كردوه‌"
سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ڕه‌وتی‌ به‌در سه‌باره‌ت به‌باره‌گاكانی‌ پارتی‌ له‌كه‌ركوك ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات، به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ پێشوی‌ ئه‌و هێزه‌ش وه‌ڵامی پارتی‌ ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و حزبه‌ له‌كه‌ركوك له‌ژێرده‌ستی‌ ده‌زگای‌ ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ی‌ تیرۆری عیراقدایه‌ نه‌ك حه‌شدی شه‌عبی‌".

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌، باره‌گانیان له‌لایه‌ن  هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ داگیركراوه‌ بۆیه‌ ئاماده‌نیین بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاری‌ كه‌ركوك.
له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ریم نوری‌ سه‌ركرده‌ له‌ڕێكخراوی به‌درو وته‌بێژی‌ پێشوی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌SNNی ڕایگه‌یاند، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باره‌گاكانی‌ پارتی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌، به‌ڵكو باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ پارتی‌ له‌ئێستادا له‌ژێر ده‌ستی‌ ده‌زگای‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆردایه‌".
وتیشی‌:"باره‌گای‌ پارتی‌ له‌لایه‌ن هێزی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ داگیرنه‌كراوه‌، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گای سه‌ره‌كیشیان له‌شاره‌كه‌ نازانرێت كه‌ ئاخۆ هێزه‌كانی‌ ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ی‌ تیرۆر له‌شاره‌كه‌ ئاماده‌ن ئه‌و باره‌گایه‌ی پارتی‌ ڕاده‌ستبكه‌نه‌وه‌ یاخود نا، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ به‌حه‌شده‌وه‌ نییه‌".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌دوای‌ ڕوداوه‌كانی‌ كه‌ركوكیش له‌پارێزگای‌ كه‌ركوك باره‌گای‌ سه‌ره‌كیان  له‌شاره‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌و خۆیانی‌ تێدان، ئه‌وه‌شی‌ كه‌ پارتی‌ باس له‌داگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كیان ده‌كات له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ڕاست نییه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌".



SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 3:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.