هەواڵ
هه‌واڵێكی‌ گرنگ به‌هێزه‌كانی‌ ناوخۆ..یاساكه‌‌ هه‌موارده‌كرێته‌وه‌ و هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی سه‌ربازی ژماره‌ 3ی ساڵی 2010 ده‌كات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌هۆی ساخته‌كردنی بڕوانامه‌ له‌كاره‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه‌، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانیان یان خانه‌نشین ده‌كرێن".

ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ ته‌نها یه‌ك ماده‌یه‌و تایبه‌ته‌ به‌وكه‌سانه‌ی پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ئه‌نجامدا دورخراونه‌ته‌وه‌".
وتیشی:"به‌گوێره‌ی‌ هه‌مواره‌كه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ بۆیان هه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر كاره‌كانیان یاخود خانه‌نشین بكرێن ئه‌گه‌رهات و ته‌مه‌نیان گه‌یشتبێته‌ كاتی خانه‌نشینبون".
ڕاشیگه‌یاند، "به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌عیراق، بێگومان ده‌بێت ئه‌و یاسایه‌ له‌هه‌رێمیش جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نها پێشنیازێكه‌وه‌ ده‌بێت له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت".



SNN:

شاهۆ خواڕه‌حم

  2 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 4:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.