هەواڵ
یه‌كێتیی نهێنیه‌كی‌ مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات.."ده‌ستیان له‌پشته‌وه‌یه‌"
یه‌كێتیی نیشیتمانی‌ كوردستان نهێنیه‌ك له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی پاشماوه‌كانی داعش له‌سنوری نه‌ینه‌وا ئاشكراده‌كات، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌واش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌كاتی ناجێگیری دۆخی سیاسی مه‌ترسیه‌كانی داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌"، ئاشكراشیده‌كات، "ده‌ستێك له‌پشت گه‌وره‌كردنی جموجۆڵه‌كانی داعشه‌وه‌یه‌".

نه‌سروڵا سورچی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی‌ یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "جموجۆڵی پاشماوه‌كانی داعش له‌ناوچه‌ كوردییه‌كانی سنوری نه‌ینه‌وا هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ ببنه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی شانه‌ نوستوه‌كانیشیان په‌یوه‌سته‌ به‌ناجێگیریی و ناسه‌قامگیری دۆخی سیاسیه‌وه‌".
نهێنیه‌كیشی له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش ئاشكراكردو وتی:"ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی تێنه‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت لایه‌نێك كه‌ دۆخه‌كه‌ی خراپ بێت به‌كاریبهێنێت، داعش ناتوانێت مه‌ترسی زۆر دروستبكات، به‌ڵام ده‌ستێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی پاشماوه‌كانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌ گه‌وره‌بكرێن".
سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ش، نه‌سروڵا سورچی وتی‌:"زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش تێیدا جموجۆڵده‌كات له‌ده‌ست هێزه‌كانی عیراقه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌نه‌ سنوره‌كانی ئێمه‌ به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین و له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیداین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 5:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.