هەواڵ
هه‌واڵێكی گرنگ له‌باره‌ی موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات كه‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ له‌بودجه‌ی 2019ی عیراق كراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ ئه‌نجام دراون و راشیده‌گه‌یه‌نێت: ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گۆڕانكاریی له‌م بڕگانه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت سنوورداره‌.

ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌كاونتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاماژه‌ی به‌چه‌ند گۆڕنكارییه‌كی ئیجابی له‌نوێترین سیغه‌ی پڕۆژه‌یاسایی بودجه‌ی 2019ی عیراق كردووه‌و ئاشكرایكردووه‌، كه‌ "به‌پێی خشته‌ی (‌‌‌‌‌ها)ی بودجه‌ی 2019ی عیراق، له‌فه‌سڵی قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران (تعویضات الموضفین)، ته‌رخانكراوی ساڵانه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ (3 ترلیۆن و 828 ملیار) دینار زیاد كراوه‌ بۆ (5 ترلیۆن و 448 ملیار ) دینار، واته‌ له‌ (317 ملیار دینار )ی‌ مانگانه‌ زیادكراوه‌ بۆ (454 ملیار دینار)ی‌ مانگانه‌ واته‌ به‌جیاوازی 137 ملیار دینار مانگانه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ "به‌پێی بڕگه‌ (ب) له‌مادده‌ 10ی بودجه‌، ده‌ستنیشانكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌رخانكراوی سوپای عیراقییه‌ نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ته‌رخانكراوی (موچه‌)ی سوپای عیراقی".

راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ "به‌پێی بڕگه‌ی (ج) له‌ماده‌ی 10ی بودجه‌ی عیراق، خه‌رجكردنی موچه‌ی موچه‌خۆران و موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌پابه‌ندبوونی هه‌ردوو حكومه‌ت به‌ئیلتیزامیی نه‌وتی نێوانیان نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ش لابردنی زۆربه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور ناوی هه‌رێمی كوردستانیان به‌پارێزگاكانی هه‌رێم یان پارێزگاكانی باكوور هێنابوو".

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێم ده‌ڵێت: "بێگومان هێشتا ئه‌م بڕگانه‌ پڕۆژه‌ن و كه‌وتنه‌بواری جێبه‌جێكردنیان وابه‌سته‌یه‌ به‌په‌سه‌ندكردنیان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه‌ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ ئه‌نجام دراون،  به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێشینه‌ی یاسایی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گۆڕانكاریی له‌م بڕگانه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت سنوورداره‌، چونكه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ قانونه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ كراوه‌".

ده‌شڵێَت: "له‌م قۆناغه‌دا یه‌ك ده‌نگی و یه‌كگرتوویی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگه‌ بۆ دابینكردنی ماف و شایسته‌داراییه‌كان".



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 6:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.