هەواڵ
ژماره‌ی‌ گیراوانی‌ یه‌كێتیی له‌زیندانه‌كانی‌ ئاسایشی‌ پارتی ئاشكراده‌كرێت
یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان دوا زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌ندام و كادیره‌كانی‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ پارتیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنی‌ ئه‌و گیراوانه‌ به‌رده‌وامه‌و له‌هه‌وڵدان په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی‌ ئاسایی‌ بكه‌نه‌وه‌".

ڕێبوار ئیسماعیل جێگری لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری‌ یه‌كێتی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی‌ دیكه‌مان كه‌ تائێستا لای‌ ئاسایشی‌ پارتین له‌هه‌ولێر، ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانی‌ پارتی‌ چ له‌سه‌ر ئاستی‌ حزب و چ له‌سه‌ر ئاستی‌ حكومه‌ت كردوه‌ تاوه‌كو ئه‌وانیش ئازادبكرێن و په‌یوه‌ندیه‌كانمان ئاسایی‌ بكه‌ینه‌وه‌".
وتیشی‌:"شه‌ش ئه‌ندام و كادیری‌ یه‌كێتیی‌ تائێستا لای‌ ئاسایشی‌ پارتی‌ ماونه‌ته‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هه‌وڵه‌كانی‌ ئێمه‌ش به‌رده‌وامه‌، به‌رده‌وامیش هه‌وڵی‌ ئازادكردنیان ده‌ده‌ین".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "وه‌فدێكی‌ باڵای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ند سه‌ردانی‌ هه‌ولێرو مه‌خموریان كردوه‌و هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ و یه‌كێتیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتیی‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ ئازادكردنی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ تائێستا له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ پارتیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن".
ڕۆژی‌ 6ی‌ ئه‌م مانگه‌ ئاسایشی پارتی سێ كادیری یه‌كێتیی له‌سنوری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر ئازادكرد، به‌ڵام تائێستا ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندام لایه‌نگره‌كان ده‌ستبه‌سه‌رن و چاره‌نوسیان نادیاره‌.



SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 6:54PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.