هەواڵ
زیاتر له‌ 300 ڕۆژنامه‌نوسی‌ سلێمانی‌ چاوه‌ڕوانی‌ بڕیارێك ده‌كه‌ن
سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ زه‌وی‌ به‌ڕۆژنامه‌نوسان ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ناوی‌ زیاتر له‌ 300 ڕۆژنامه‌نوس به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كه‌ین".

كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ ئاماده‌كردنی‌ ناوه‌كانه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئیستیحقاق و شایسته‌ بون، له‌لقی‌ سلێمانیه‌وه‌ 348 ناو كه‌ ڕۆژنامه‌نوسن و له‌وه‌رگرتنی‌ زه‌وی‌ سودمه‌ند نه‌بون، ناوه‌كانیان ئاماده‌كراوه‌و  له‌سه‌ر دوای‌ وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ و گه‌شتوگوزار ناوه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه‌".
وتیشی‌:"ناوه‌كان له‌وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانییه‌، به‌ڵام بۆ دابه‌شكردنی‌ هه‌ر پارچه‌ زه‌ویه‌ك ده‌بێت سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت یان جێگره‌كه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ بدات بۆئه‌وه‌ی‌ دابه‌شبكرێت، واته‌ كێشه‌ی‌ پێنه‌دانی‌ زه‌وی‌ نه‌ له‌لقه‌كانی‌ سه‌ندیكاو نه‌ له‌وه‌زاره‌تیشه‌، به‌ڵكو ده‌بێت حكومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی‌ بدات".
ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "پێشتریش كه‌ زه‌وی‌ به‌ڕۆژنامه‌نوسان دراوه‌ به‌بڕیاری‌ حكومه‌ت بوه‌، بۆ دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كه‌ین، به‌هیواین له‌كابینه‌ی‌ نوێدا حكومه‌ت پلانێكی‌ نوێی‌ هه‌بێت".
كاروان ئه‌نوه‌ر ڕونیشیكرده‌وه‌، "هه‌ركاتێك حكومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر پێدانی‌ زه‌وی‌ به‌ڕۆژنامه‌نوسان بدات، ئه‌وا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ ده‌كرێت".
له‌ماوه‌ی ڕابردودا 169 ڕۆژنامه‌نوس زه‌ویان پێدرا، بڕیاربوو وه‌ك قۆناغی دوه‌م ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسی دیكه‌ زه‌ویان پێبدرێت، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت هیچ بڕیارێكی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.



SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 7:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.