هەواڵ
په‌یامێك له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌.. له‌باره‌ی‌ موچی‌ مانگی‌ 10وه‌
له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی مانگی‌ 10ی ساڵی ڕابردوی فه‌رمانبه‌ران ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش تا 25ی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌هێندرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش هۆكاری‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خاو ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ به‌SNNدراون، له‌ئێستادا دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ساڵی ڕابردوو ده‌ستیپێكردوه‌، به‌ڵام دابه‌شكردنی‌ موچه‌ له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی‌ خاو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هۆكاره‌كه‌شی‌ ئاشكراكردو وتی‌:"موچه‌ به‌داهاتی‌ ناوخۆ دابه‌شده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌بوایه‌ ڕۆژانه‌ موچه‌ی‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شبكرێت".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی وتی‌:"تائێستا گه‌نجینه‌كان بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان دابه‌شبكرێت".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وه‌زاره‌تی‌ دارایی چاوه‌ڕوانی‌ گه‌یشتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا ده‌كات كه‌ مانگانه‌ له‌16 تا 18ی مانگدا پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێراتر ده‌كرێت".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی جه‌ختی‌ له‌سه‌ركرده‌وه‌، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت تاوه‌كو ڕۆژانی‌ 24و 25ی ئه‌م مانگه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی ساڵی 2018ی‌ ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌پاره‌كه‌ی‌ به‌غداو داهاتی‌ ناوخۆ به‌كۆتابهێنرێت".



SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 7:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.