هەواڵ
په‌روه‌رده‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌خوێندنگه‌كان ئاشكراده‌كات
په‌روه‌رده‌ هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی (پاسه‌وان، كارگوزارو باخه‌وان) له‌خوێندنگه‌كان ئاشكراده‌كات، وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ 200 كه‌س خانه‌نشین ده‌بن و ناشتوانین هیچ كه‌سێك له‌شوێنیان دابمه‌زرێنینه‌وه‌".

به‌هۆی كه‌می پاسه‌وان له‌خوێندنگه‌كان و ده‌وامنه‌كردنی هیچ پاسه‌وانێك به‌شه‌و، ژماره‌یه‌ك له‌خوێندنگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ بونه‌ته‌وه‌.
مه‌ریوان عومه‌ر وته‌بیژی په‌روه‌رده‌ی گشتیی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی دامه‌زراندن نییه‌، (پاسه‌وان، كارگوزارو باخه‌وان) له‌خوێندنگه‌كان كه‌مبۆته‌وه‌و ساڵانه‌ش ژماره‌یه‌كیان خانه‌نشین ده‌بن و ژماره‌یان كه‌مده‌بێته‌وه‌".
وتیشی:"هه‌تا دامه‌زراندن نه‌بێت ناتوانین چاره‌سه‌ری كه‌می ژماره‌ی پاسه‌وان بۆ خوێندنگه‌كان بكه‌ین".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "به‌شێكی‌ زۆری‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن بێ پاسه‌وان، كارگوزارو باخه‌وانن، ساڵانه‌ش نزیكه‌ی‌ 100 بۆ 200 كه‌س خانه‌نشین ده‌كرێن و هیچ دامه‌زراندنێكیش نییه‌و ناتوانین كه‌س دابمه‌زرێنین، به‌و هۆیه‌وه‌ خوێندنگه‌كان توشی‌ قه‌یرانی‌ بێ پاسه‌وان، كارگوزارو باخه‌وان بونه‌ته‌وه‌".
له‌باره‌ی‌ دروستبونی‌ كێشه‌ش له‌خوێندنگه‌كان به‌هۆی‌ كه‌می‌ پاسه‌وانه‌وه‌ وتی‌:"هیچ حاڵه‌تێك لای‌  ئێمه‌ تۆمارنه‌كراوه‌، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تیش هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی‌ په‌روه‌رده‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت".



SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  2 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 7:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.