هەواڵ
له‌باره‌ی جۆره‌ په‌نیرێكی‌ مه‌ترسیداره‌وه‌ زانیاری‌ ئاشكراده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی له‌باره‌ی جۆره‌ په‌نیرێكی‌ مه‌ترسیداره‌وه‌ ڕونكرده‌وه‌ ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش ئاشكرایده‌كات، ده‌ستیان به‌سه‌ر په‌نیرێكی‌ ته‌زویردا گرتوه‌ له‌بازاڕه‌كاندا.

له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڤیدیۆی جۆره‌ په‌نیرێك بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ به‌ئاگر ناتوێته‌وه‌و ماده‌ی نایلۆنی تێكه‌ڵكراوه‌، ئه‌وه‌ش ترسی‌ لای‌ هاوڵاتیان دروستكردوه‌.
سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌باره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ به‌ئاگر ناتوێته‌وه‌وه‌، هیچ شتێكی فه‌رمیمان له‌به‌رده‌ستدانییه‌، تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌شی له‌سه‌رنه‌كه‌ین ناتوانین پشتڕاستی بكه‌ینه‌وه‌".
وتیشی:"زۆركات له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌هۆی بێسنوریه‌وه‌، چه‌ندین ڤیدیۆ له‌سه‌ر بابه‌تی جیاواز بڵاوده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ به‌و شێوه‌یه‌بێت كه‌ پیشانده‌درێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاشكراشیكرد، "له‌ئێستادا به‌هۆی ته‌زویركردنی جۆره‌ په‌نیرێكی (پگا) كه‌ به‌جۆرێكی دیكه‌ دروستیان كردوه‌و خستویانه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتوه‌و ڕێگه‌مان نه‌داوه‌ بڵاوبێته‌وه‌".



SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

  2 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 7:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.