هەواڵ
میكانزمه‌كه‌ی پارتی ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌..گۆڕان هه‌ڵوێست ڕاده‌گه‌یه‌نێت
گۆڕان هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات و ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ده‌بێت له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئه‌و بابه‌ته‌ بێت".

چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، پاشان متمانه‌ به‌سه‌رۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م بدرێت و دوای پێكهێنانی حكومه‌تیش، قسه‌ له‌سه‌ر پرسی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت".
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی، "ده‌بێت میكانیزمی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه‌ بێت نه‌ك كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێش پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو بكه‌وێت".
پێشتر SNN بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ وه‌فدی دانوستانكاری پارتی وه‌كو مه‌رج داوای‌ له‌یه‌كێتیی و گۆڕان كردوه‌، كه‌یسی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێش پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌وێت، به‌جۆرێك له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌مواربكرێته‌وه‌و دواتر كار بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتیی ئه‌و میكانزمه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌.



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 هەفتە پێشتر - Jan 11 2019 9:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.