هەواڵ
پێشمه‌رگه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی جوڵه‌پێكردنی‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كه‌ركوك و جێگیركردنیان له‌سه‌ربازگه‌ی (كه‌ی وه‌ن) ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ بڕیارێك بۆ دروستكردنی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش هه‌بێت.

فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند،"له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كان و هیچ لایه‌نێكی حكومه‌تی عیراق پشتڕاستی چونی هێزی ئه‌مریكای بۆ سه‌ربازگه‌ی (كه‌ی وه‌ن) نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌".

وتیشی‌:"ئه‌و هه‌واڵه‌ش هه‌واڵێكی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌ كه‌ باس له‌چونی هێزی ئه‌مریكا ده‌كرێت بۆ كه‌ركوك، به‌ڵام هیچ پشتڕاستكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیی تائێستا به‌ده‌ست ئێمه‌ نه‌گه‌یشتوه‌".

به‌وته‌ی جه‌بار یاوه‌ر، بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی كه‌ركوك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عیراقدایه‌، "بۆ ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیش هیچ بڕیارێك نییه‌ له‌سه‌ربازگه‌ی‌ (كه‌ی وه‌ن)، هیچ ڕێكه‌وتن و دانیشتنێكیش نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌ئاینده‌دا بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ندێك كۆبونه‌وه‌ له‌نێوان وه‌فده‌كانی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئه‌نجامده‌درێن".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  2 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 8:25AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.