هەواڵ
بڕیاری كۆتایی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ ده‌وام له‌چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌درێت
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ زیادكردنی‌ ده‌وامی پزیشكه‌كان و زیادبوونی‌ كاری‌ ئێشكگریان له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ و فه‌رمانگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت، بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی پزیشكه‌كانی خۆیان  به‌گوێره‌ی‌ پێویست  ده‌ده‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌وامی‌ پزیشكه‌كان زیاد ده‌كرێت.

د.خاڵس قادر، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌، به‌ SNNی راگه‌یاند، تائێستا له‌سه‌ر ئاستی‌ وه‌زاره‌ت بڕیاری زیادكردن یاخود گۆڕانكاری له‌ ده‌وامی پزیشك و كارمه‌ندان و ئێشكگره‌كان نه‌دراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت ئه‌و ده‌سه‌لآته‌یان پێدراوه‌ كه‌ خۆیان چ بریارێك له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

ڕونیشیكرده‌وه‌، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ پزیشكه‌كان و كاری ئێشكگریان له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی بڕیار ده‌ده‌ن و ده‌وامی پزیشكه‌كان به‌گوێره‌ی‌ پێویستیان زیاد ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كاندا، یاخود زیادكردنی‌ كاری‌ ئێشكگری بۆ پزیشكه‌كان.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ جه‌ختیشكرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌وام و كاری‌ ئێشكگری پزیشكێك زیاد بكرێت، ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی‌ خۆی دیراسه‌ی‌ ده‌كات و دواتر ده‌وامی پزیشكه‌كه‌ زیاد ده‌كات.

وتیشی: تائێستا ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ وه‌زاره‌ت هیچ رێنمایی و بڕیاریكمان بۆ گۆڕانكاری له‌ ده‌وامی هه‌فتانه‌ی پزیشكان و كاری‌ ئێشكگریان ده‌رنه‌كردووه‌.


SNN:

سامان به‌ختیار

  5 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 8:49AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.