هەواڵ
ئێران سفره‌كانی سه‌ر دراوه‌كه‌ی لاده‌بات.. به‌هاكه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه‌
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران، پلانێكی حكومه‌تی ئێران بۆ لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: پلانه‌كه‌ له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه‌ بۆ گرانكردنی شتومه‌ك ده‌قۆزرێته‌وه‌.

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی ئێران، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی كاڵاو شتومه‌ك دروست ناكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی ئابوری وڵاته‌كه‌ خۆی هه‌یه‌و ته‌نها بچوككردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، عه‌بدولناسر هیممه‌تین پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاندووه‌، پرۆژه‌یه‌كیان بۆ لابردنی چوار سفری سه‌ر دراوی نیشتمانی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دراوه‌كه‌یان به‌های بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ژماره‌یه‌ك پلانیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بواری دراوی ناوخۆیی و بیانیدا ئه‌نجامی بده‌ن به‌ مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی بازاڕی مامه‌ڵه‌ی دراو له‌ ئێراندا.

سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئه‌و پلانه‌ی ئێران له‌سه‌ر نرخ، نازم ده‌باغ ڕوونیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌و گۆڕانكارییه‌ له‌دراوه‌كان، بازرگانه‌ چاوچنۆكه‌كان فرتوفێڵ بكه‌ن، چونكه‌ هه‌میشه‌ گۆڕانكاری له‌جۆرو شێوازی دراو، له‌لایه‌ن بازرگانه‌وه‌ ده‌قۆزرێته‌وه‌ بۆ گرانكردنی نرخی كاڵاو شتومه‌ك.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  5 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 9:15AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.