هەواڵ
پارتی به‌كرێ باره‌گاكانی له‌كه‌ركوك پێده‌درێته‌وه‌
پارتی به‌نهێنی هه‌وڵه‌كانی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات، به‌رپرسێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیش زانیاری له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پارتی ده‌توانێت باره‌گاكانی به‌كرێ له‌حكومه‌تی عیراق وه‌ربگرێته‌وه‌".

یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "پارتی هه‌موو هه‌وڵێكی ژێربه‌ژێری ده‌ستپێكردوه‌ بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك و ئاماده‌یی بۆ هه‌موو ته‌نازول و سازشێكیش ده‌ربڕیوه‌، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی قسه‌كانیان به‌سه‌ریاندا نه‌شكێته‌وه‌، ئه‌و قسانه‌شی ده‌یكه‌ن بۆ شه‌قامی خۆیانه‌".

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی، "سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ به‌نهێنی گه‌ڕانه‌وه‌ شكستیهێناوه‌، چه‌ندین كۆبونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی باره‌گانیان پێبده‌نه‌وه‌".

یاسین عیزه‌دین ده‌شڵێت:"پارتی هه‌وڵی ته‌واوی خستۆته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی باره‌گاكانیان وه‌ربگرنه‌وه‌، ڕه‌نگه‌ به‌شێكیشیان پێبدرێته‌وه‌، هه‌رچه‌ند به‌شێكیان باره‌گای حكومین و پێشتر تێیدا نیشته‌جێبون، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش، ده‌توانن بچن دابنیشن و له‌حكومه‌ت به‌كرێ بیگرن و كاره‌كانیان تێیدا ئه‌نجامبده‌ن".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  5 مانگ پێشتر - Jan 12 2019 12:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.