هەواڵ
پۆلیس دوا زانیاری لەسەر كەیسی رووداوەكەی چەمچەماڵ ئاشكرا دەكات
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوا زانیاری لەسەر كەیسی سوتانی ژنێكی چەمچەماڵ و سێ منداڵەكەی ئاشكرا دەكات و بەرپرسێكی ئەو فەرمانگەیەش رایدەگەیەنێت: ئەوەی لەسەرشانمان بووە جێبەجێمان كردووەو دوا بڕیاریش لای دادگایە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد ، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا،كە ئەمڕۆ 12ی 1ی 2019 ئەنجامیداو پەیامنێری SNNیش ئامادەیبوو، رایگەیاند:" راپۆرتەكانی تایبەت بە كەیسی سوتانی سێوەو سێ منداڵەكەی لە چەمچەماڵ، تەواو بووەو وەك پۆلیسی سلێمانی، ئەوەی لەسەرشانمان بووە هەموویمان جێبەجێ كردووە".

وتیشی: لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەو رووداوە تەواوبووە و راپۆرتەكانی پزیشكی دادی و ئاگركوژێنەوەو تیمەكانی بەڵگەی تاوان، رادەستی دادگا كراوە، دوا بڕیاریش لەسەر ئەو كەیسە لەدەستی دادوەرە.

رۆژی 16ی 12ی 2018، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەماڵێكی قەزای چەمچەماڵ، سێ منداڵ سوتان و دایكیشیان دوای هەشت رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی زۆری سوتاوییەكەی، گیانی لەدەستدا.


SNN:

بەشی هەواڵ

 هەفتە پێشتر - Jan 12 2019 6:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.