هەواڵ
هه‌واڵێكی‌ گرنگ بۆ دانیشتوانی‌ سلێمانی‌..به‌رمیلی‌ دوه‌م وه‌رده‌گرن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی كردنی واده‌ی دابه‌شكردنی وه‌جبه‌ی‌ دوه‌می‌ نه‌وت له‌ناو سه‌نته‌ری‌ شاری سلێمانیدا ئاشكراده‌كات، لێپیسراوی هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كان دوه‌م به‌رمیله‌ نه‌وتیان پێده‌درێت".

له‌ئێستادا سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ ناو سه‌نته‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌رمیلێك نه‌وتیان پێدراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌مزوانه‌ به‌رمیلی‌ دوه‌میش وه‌ربگرن.

دلێر زه‌ینه‌دین لێپرسراوی هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ین كه‌ ڕۆژانه‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ سلێمانی ڕه‌وانه‌ده‌كرێت تاوه‌كو له‌كاتی ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی به‌رمیله‌ نه‌وتی دوه‌مدا له‌ناو سه‌نته‌ری سلێمانی بڕی پێویست له‌به‌رده‌ستیدابێت".

وتیشی‌:"له‌دابه‌شكردنی به‌رمیلی یه‌كه‌می نه‌وتدا ژماره‌یه‌كی‌ كه‌م له‌ماڵان ماوه‌ نه‌وت وه‌ربگرن، دوای ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ به‌ته‌واوی تا نزیكه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی دیكه‌، دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌رمیلی دوه‌می نه‌وت وه‌رده‌گرن".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

  5 مانگ پێشتر - Jan 13 2019 9:08AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.