هەواڵ
پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ كه‌مكرایه‌وه‌ .. مانگی‌ 11 به‌و سیستمه‌ موچه‌ ده‌درێت
به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی هه‌رێم په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ هه‌ردوو لیوای‌ یه‌ك و دووی‌ نه‌وت و گازی‌ هه‌رێم ده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌یانداوه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ 11 موچه‌كانیان هاوتای‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ دیكه‌ بكرێت.

لیوا به‌ختیار تاهیر بابان به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی هه‌رێم به‌SNNی راگه‌یاند: به‌واژوی قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران واژوی له‌سه‌رهاوتاكردنی‌ موچه‌ی‌ هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دووی نه‌وت و گازی‌ هه‌رێم كردوه‌ كه‌رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان كه‌مبكرێته‌و، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌  یانزه‌ی‌ ساڵی رابردوو جێبه‌جێبكرێت.

رونیشیكرده‌وه‌، پێشتر هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دووی نه‌وت و گاز رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌كه‌یان زیاتربووه‌ به‌راورد به‌هێزه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ناوخۆ، به‌ڵام حكومه‌ت كه‌ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی موچه‌یان هاوتای‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌كرێت.

ئاشكراشیكرد، چاوه‌ڕوانده‌كرێت  له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ 11ی ساڵی‌ رابردوو رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌كه‌یان كه‌مبكرێته‌وه‌، هاوشێوه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ دیكه‌ی ناوخۆ موچه‌یان پێبدرێت كه‌پێشتر موچه‌ی‌ ئه‌و دوو لیوایه‌ نزیكه‌ی‌ 34%پاشه‌كه‌وتی‌ له‌سه‌ر كراوه‌، به‌ڵام بۆله‌مه‌ودوا موچه‌یان هاوتای‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ لێده‌كرێت كه‌ رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان كه‌متر بووه‌. 


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Jan 21 2019 12:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.