هەواڵ
پەیامێك بۆ ئەم فەرمانبەرانە .. موچەی مانگەكانی(11، 12، 1) وەردەگرن
تائێستا عیراق سێ موچەی فەرمانبەرانی رەگەزنامەی گشتی ھەرێمی رەوانە نەکردووە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت: نووسراوی فەرمی کراوە بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، ئەگەر بەغدا پارەکە رەوانە بکات و ھەرێمیش کورتھێنانەکەی تەواو بکات، بەدڵنیاییەوە موچەی مانگەکانی(١١، ١٢) و مانگی یەکیش وەردەگرین.

نەقیب كەیفی عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم بەSNNی راگەیاند: كۆی ژمارەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم بەهەموو پارێزگاكان و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینەوە، چوار هەزارو 982 هەزار فەرمانبەرە.

وتیشی:"ئەو پارەیەی ئێستا لەبەغداوە دێت بۆ موچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم تەنیا تەمویلەو بڕی یەك ملیارو 862 ملیۆن دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كۆی ئەو پارەیەی پێویستە بۆ موچەی ئەو فەرمانبەرانە زیاتر لە شەش ملیارو 800 ملیۆن دینارە، بۆیە مانگانە هەرێمی كوردستان كورتهێنانەكەی تەواو دەكات".

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی 2017 حكومەتی عیراق موچەی مانگەكانی(10، 11، 12) فەرمانبەرانی رەگەزنامەی هەرێمی رەوانە نەكرد، بەڵام حكومەتی هەرێم موچەی مانگی (10)ی دابەشكرد، دواین زانیاریش ئەوەیە كە وەزارەتی ناوخۆی عیراق نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق كردووە بۆ خەرجكردنی ئەو سێ موچەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كێشەیەك لەنووسراوەكەدا هەبووە، وەزارەتی دارایی عیراق نووسراوەكەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ گەڕاندۆتەوە بۆئەوەی چاكبكرێت و پارەكە خەرجبكرێت.

راشیگەیاند:ئەگەر بەغدا ئەو سێ موچەیە رەوانە بكات و هەرێمیش كورتهێنانەكەی تەواو بكات، بەدڵنیاییەوە موچەی مانگی 11 و 12 و مانگی یەكی 2019یش وەردەگرین.


SNN:

شاهۆ خواڕەحم

  3 مانگ پێشتر - Jan 23 2019 7:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.