دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یانزه ده‌ستپێده‌كات
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یانزه‌ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ پێشخستنی موچه‌كانیان له‌م مانگه نه‌دراوه و هاوكات په‌یامێكیش ئاڕاسته‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له‌باره‌ی موچه‌كانیانه‌وه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له یه‌كێك له بانكه‌كانه‌وه بهSNNدراون، له‌دوێنێوه ده‌ستكراوه به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی 2018ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌زووترین كاتدا كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی بهێنرێت.
لهزانیارییهكاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دوای كۆتاییهاتنی موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یانزه ده‌كرێت و تائێستاش هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ پێشخستنی موچه‌ی مانگی یانزه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، به‌ڵكو له4و 5ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێـت.
له‌زانیارییه‌كانیSNNدا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه، خانه‌نشنیانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی موچه‌ی مانگی دووی ساڵی رابردوو وه‌رگرتن كاتێك كه فه‌رمانبه‌ران موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردوویان پێده‌درێت، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت تا23ی 2ی 2019 كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یانزه‌ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران بهێنرێت.
SNN:سامان به‌ختیار
3 هەفتە پێشتر - Jan 24 2019 12:43PM
|