هەواڵ
له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ واده‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وت ڕاگه‌یه‌نرا
دوای‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌ی‌ (ج) له‌ماده‌ی‌ 10 تایبه‌ت به‌شایسته‌ی‌ داراییه‌كانی‌ موچه‌خۆران و پێشمه‌رگه‌، ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌درێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ واده‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وت به‌یه‌كجاری‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرسه‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی هه‌رێم به‌SNN دراوه‌، بۆ پێدانی‌ موچه‌ به‌م سیستمه‌ی‌ ئێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم پێویستی‌ به‌720 ملیار دینار هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وت پێویستی‌ به‌150ملیار دیناری‌ دیكه‌ هه‌یه‌.

ویتشی‌:"دوای‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌ی‌ (ج) له‌ماده‌ی‌ 10 له‌پڕۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2019ی‌ عیراق، ئه‌وا 200 ملیاری دیكه‌ له‌به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم زیادكراو به‌وپێیه‌ش پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ لاده‌برێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ عیراق پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و بڕگه‌یه‌بێت، ئه‌وا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ پێویستی‌ به‌چه‌ند ڕێكارێكی‌ هونه‌ری‌ وكارگێری هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ پێویستی‌ به‌دوو مانگێك هه‌یه‌ هه‌ربۆیه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دوو مانگی‌ داهاتودا موچه‌خۆران به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه‌ وه‌ربگرن".


SNN:

سامان به‌ختیار

  3 مانگ پێشتر - Jan 25 2019 4:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.