هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 11 پێشده‌خرێت
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كان پێشده‌خرێت و مێدیای‌ پارتیش خشته‌ی‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ خشته‌كه‌ش ڕۆژی‌ 21ی‌ 2ی‌ 2019 دابه‌شكردنی‌ موچه‌ كۆتایی دێت.

 ماڵپه‌ڕی‌ (كوردستان 24)ی‌ سه‌ر به‌پارتی‌ لیستێكی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی‌ سه‌ر به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا موچه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت به‌راورد به‌مانگی‌ ڕابردوو پێشخراوه‌.
له‌و لیستی‌ موچه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ڕۆژی 5ی 2ی‌ 2019 دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌و وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ دیوانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و لیواكانی‌ و یه‌كه‌كانی 70و 80ی پێشمه‌رگه‌.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ڕۆژی‌ 6ی‌ 2ی‌ 2019ش موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ڕۆژی‌ 7ی‌ 2ش كه‌ پێنجشه‌ممه‌ ده‌كات وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ موچه‌ی‌ پێده‌درێت.
له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌شدا واته‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی‌ 2، وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری و دوشه‌ممه‌ش 11ی‌ 2، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیه‌ سیاسیه‌كان موچه‌ وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌ش هاتوه‌ ((ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 12ی‌ 2ی‌ 2019 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و چوارشه‌ممه‌ش كه‌ ده‌كاته‌ 13ی‌ 2، وه‌زاره‌ته‌كانی‌ كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، داد، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان موچه‌یان پێده‌درێت)).
سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ش له‌ڕۆژی‌ پێنجه‌شه‌ممه‌دا 14ی‌ 2، ئه‌وه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (ناوخۆ، سامانه‌ سروشتیه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم) موچه‌ وه‌رده‌گرن و ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ش 17ی‌ 2ی‌ 2019 كه‌ ده‌كاته‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتیی ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن موچه‌كانیان پێده‌درێت.
هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 11ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌ 18ی‌ 2، وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (شاره‌وانی‌ و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ، كاره‌با، پلاندانان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای گشتی كاروباری مین) موچه‌كانیان پێده‌درێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ش 19ی‌ 2، هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران موچه‌ وه‌رده‌گرن و چوارشه‌ممه‌ش 20ی‌ 2، خانه‌نشینانی سه‌ربازی و پێنجشه‌ممه‌ش 21ی‌ 2، خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی موچه‌یان پێده‌درێت و كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ دێت.



SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

 3 هەفتە پێشتر - Jan 30 2019 12:41PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.