هەواڵ
پێدانی ئۆتۆمبێل بەمامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان  پەیامێک ئاراستەی مامۆستایان دەکات لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست، بەرپرسێکی ئەو ڕێکخراوەش ڕایدەگەیەنێت، "میکانیزمێک پەیڕەودەکرێت کە نرخەکەی لەبەرژەوەندی مامۆستایان بێت و زیادەی نەخرێتەسەر".

مامۆستا عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان یەکێتیی مامۆستایان و کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەمامۆستایان ھەبوە ھەڵناوەشاوەتەوە، بەڵکو بەھۆی قەیرانی دارایی ھەرێمەوە مامۆستایان نەیانتوانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست وەربگرن".

وتیشی:"ئەگەر ئێستاش مامۆستایان خوازیاربن ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بکڕن، دەتوانن لەڕێگەی لقەکانی تایبەت بەیەکێتی مامۆستایانەوە داواکاری پێشکەشبکەن و ئێمە بەدواداچون بۆ داواکارییەکەیان دەکەین".

لەبارەی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەکاتی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بەمامۆستایان, ئەو بەرپرسەی یەکێتیی مامۆستایان وتی:"پێشتریش ئێمە ئەو پێشنیازەمان قبوڵنەبوەو ڕەتمانکردۆتەوەو لەگەڵ ئەوەنەبوین کاتێک ئۆتۆمبێل بەمامۆستایان دەدرێن نرخەکەی زیادبکرێت".

جەختیشیکردەوە، "بۆیە ئەگەر ئێستاش مامۆستایان ئەو داوایە بکەن، ھەمان میکانیزم پەیڕەودەکرێت بەجۆرێک کە لەگەڵ بنەمانی ئایینی ئیسلام یەکبگرێتەوە".

ئەوەشی وت:"دەستپێکردنەوەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست پەیوەستە بەداواکاری مامۆستایان و ھەرکاتێکیش ئەو داوایە پێشکەشبکەن، ئێمە کاری پێویستیان بۆ دەکەین".


SNN:

سامان بەختیار

  3 مانگ پێشتر - Feb 1 2019 6:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.